پەیامی کورد ... کازمی بۆ بەشداری لە دانیشتنی سێ لایەنەی عێراقی - میسڕی - ئۆردوونی بەرەو عەممان بەڕێکەوت .
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانیشتنی سێ لایەنەی عێراقی - میسڕی - ئۆردوونی بەرەو عەممان پایتەختی ئۆردوون بەڕێکەوت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لەم دانیشتنەدا کە سێهەمین دانیشتنی نێوان لایەنگەلی سێ گانە لە یەک ساڵ ڕابردوودا هەژمار دەکرێت ، لە سەر هاوکاری ئابووری ، تیجاری و سەرمایەگوزاری نێوان عێراق ، میسڕ و ئۆردوون لەگەڵ گرینگترین بابەتگەلی ناوچەیی تەرکیز دەکرێت .
یەکەمین دانیشتنی سێ گانەی نێوانی ئەم سێ ووڵاتە لە قاهیرە و دووهەمین دانیشتنیش لە نیۆیۆرک بەڕێوەچووبوو .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، پڕۆژەگەلی ووزە و کەناڵی کارەبای پەیوەندی و هەروەها پاڵپشتی بێ سنووری قاهیرە و عەممان لە بەگدا لە شەڕی دژە تێرۆر و نوێکردنەوەی ناوچەگەلی ڕووخاو لەوانەش بەباتگەلی جێگای گرینگی لەم دانیشتنەدا هەژمار دەکرێت .
ئەم دانیشتنە ئەمڕۆ لە پایتەختی ئۆردوون بەڕێوە دەچێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە