ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی نۆڤەمبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میکێلێ کامیرۆتا کونسووڵی گشتی نوێی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد .
سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی دەستیەکاربوونی لە کونسووڵی گشتی نوێی ئیتالیا کرد و هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێ بدات.
کونسووڵی گشتی ئیتالیا ، ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەی لە گەڵ هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی ئیتالیای بۆ فراوانکردنی هاریکاری و هەماهەنگیکردن لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە