پەیامی کورد ... چۆنیەتی دابەش کردن مووچەی سێ مانگی داهاتوو ڕادەگەێندرێت
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، ئێستا یاسای کورتهێنانی بوودجە بووەتە ڕۆژەڤی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی عێراق دەیەوێ بۆ ئەم سێ مانگەی داهاتوو قەرز بکات،
هندرین لەزگین دۆسکی، ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند : ''ئێستا هەموو فۆکس لەسەر ئەو یاسای قەرزەیە لە پەرلەمان و حکوومەتیش سەرقاڵی ئەو یاسایەیە کە چۆن لە پەرلەمان دەرچوێندرێ، چوونکە مووچەی عێراق و هەرێمی کوردستان دوا کەوتوون.''
لەزگین ئاماژەیشی دا: ''خوێندنی دووەم بۆ یاسای کورتهێنان کراوە و ئێستا لیژنەی دارایی سەرقاڵی ئەو یاسایەیە بۆ ئەوەی حکوومەت قەرز بکات بۆ دابینکردنی ئەم سێ مووچەیەی ئەمساڵ تاوەکوو ساڵی دابێت و دواتر بوودجەی ساڵی ٢٠٢١ پەسەند بکرێت."
لەزگین ئاماژەی بەوەشی کرد: "یاسای کورتهێنان بریارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەنگی لەسەر بدرێت و ئەو بڕە قەرز دەکرێت و هەرێمی کوردستانیش بۆ مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ پشکی تێدا دەبێت."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە