پەیامی کورد … ئەمریکا بۆ تورکیا: چەک لە ڕوسیا بکڕیت سزا دەدرێی
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دەداتە توركیا كە لە ئەگەری بەردەوامبوونی لەسەر كڕینی چەك و كەرستەی سەربازی لە روسیا رووبەڕووی سزا دەكرێتەوە.
وێندی شێرمان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی كڕینی چەك لە روسیا لەلایەن توركیاوە، رایگەیاند، "ئەمە كێشەیەكی هەڵپەسێردراوە، لە هەمو ئاستەكاندا داوا لە توركیا دەكەین سیستەمی ئێس-400 لە توركیا نەكڕێت، هاوكات لە كڕینی هەر جۆرە كەرەستەیەكی سەربازی زیاتر لە روسیا خۆی بە دوربگرێت".
وتیشی، "ئێمە بە ڕوونی بە توركیامان راگەیاندوە و دڵنیای دەكەینەوە كە ئەگەر بەردەوام بێت لە كڕینی چەك لە روسیا، ڕوبەڕوی سزای توند دەبێتەوە".
لە رۆژانی رابردوودا رەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دوای سەردانەكەی بۆ روسیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادمیر پۆتن سەرۆكی ئەو وڵاتە رایگەیاند، ئەنقەرە جگە لە ئێس 400 بیر لە ئەگەری كڕینی چەك و كەرستەی سەربازی دیكە لە مۆسكۆ دەكاتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە