پەیامی کورد … ئیسرائیل هێرشهكانی بۆسهر غهزه دهستپێكردهوه
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە سنوورەکانی ئسیرائیل، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل چەندین باڵەخانە و بینای تایبەت بە حەماسیان لە کەرتی غەزە بۆردومانكرد.
گرژی و ئاڵۆزیی نێوان ئیسرائیل و حەماس سهریان ههڵدایهوهو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22-8-2021 لە ئەنجامی تێکەهەڵچوونێکدا لە ناوچەی سنووری سەربازێکی ئسیرائیلی و ٤١ فەلەستینی بریندار بوون، کە دۆخی تەندروستیی دوو کەسیان ناجێگیرە.
میدیاکان بڵاویانكردووه، سەدان هاوڵاتیی فەلەستینی لە نزیک سنووری ئیسرائیل دەستیان بە خۆپیشاندان کردووەو، لە کاتی ئهو خۆپیشاندانه شەڕ و تێکهەڵچوون ڕوویداوە.
تەندروستیی غەزە ئاشكرایكردووه، بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەوە دوو کەس لە بریندارەکان دۆخیان ناجێگیرە، کە یەکیان منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵە و گوللـە بەر سەری کەوتووە، بەڵام بریندارەکانی دیکە دۆخیان جێگیرە.
لهلاین خۆشییهوه، سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکردووە، کە ئەفسەرێکیان بە دەستڕێژی گوللـەی فەلەستینییەکان بە توندی بریندار بووەو، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیلیش لە کاردانەوە بەو ڕووداوە کەرتی غەزەیان بۆردومان کردووە.
سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاند: بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی حەماس هێزی زیاتری سەربازی لە سنوورەکان جێگیر دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە