وەزارەتی بەرگری روسیا: بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان و كوژرانی 50 سەربازی ئۆکرانی رادەگەیەنێت

وەزارەتی بەرگری روسیا: بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان و كوژرانی 50 سەربازی ئۆکرانی رادەگەیەنێت

پەیامی کورد... وەزارەتی بەرگری روسیا: بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان و كوژرانی 50 سەربازی ئۆکرانی رادەگەیەنێت


وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، وەڵامی هێرشەکانی ئۆکرانیایان بۆ سەر میحوەرەکانی زاپۆریژیا و دۆنێتسک داوەتەوە، دەشڵێت، 50 سەربازی ئۆکرانیا کوژراون و تانکێک و زرێپۆش و چەکی تۆپخانەی ڕۆژئاوایی تێکشکێنراون.

ئۆلێگ چێخۆڤ، وتەبێژی هێزەکانی ڤۆستۆک-ی ڕوسیا، رایگەیاند، هێرشەکانی سوپای ئۆکرانیایان بۆ سەر میحوەرەکانی باشوری دۆنێتسک و زاپۆریژیا بەرپەرچ داوەتەوە و 50 سەربازی ئۆکرانیا کوژراون.

باسی کەوەشکرد، لە میحوەری باشوری دۆنێتسک یەکە پێشکەوتوەکانی هێزەکانی ڤۆستۆک هێرشەکانی دوژمنیان لە نزیک ماکارۆڤکا بەرپەرچ دایەوە و تانک و زرێپۆش و هێزی مرۆیی دوژمن لەناوچون، ئەوەش بوەهۆی پاشەکشەی دوژمن.

چێخۆڤ ووتیشی، تۆپخانەکانیان زرێپۆش و پیکابێک و هێزی مرۆیی دوژمنکارانەیان لە ناوچەی نۆڤۆدۆنێتسک لە باشوری میحوەری دۆنێتسک لەناوبردوە، هەروەها هێزی ئاسمانی زرێپۆش و ژمارەیەک سەربازی هێزەکانی کیێڤیان لە ناوچەی نێسکوچنی لەناوبردوە.

ئەوەشی خستەروو، تۆپخانەکانیان هێزەکانی لە میحوەری زاپۆریژێ بارهەڵگرێکی هەڵگری گروپێکی نازی سەر بە هێزەکانی کیێڤ لە ناوچەی نۆڤدانیلۆڤکا و گروپێکی تۆپچی و هاویتزەرێکی "M777"ی دروستکراوی ئەمریکی لە ناوچەی نۆڤۆسێلۆڤکا لەناوبردوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە