پەیامی کورد ... توێژه‌رێكی كورد به‌هۆی سزای زیندانه‌وه ناچار بوو ئێران جێبهێڵێت
توێژه‌رێكی كورد كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانیاشه به هۆی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن دادگایه‌كی ئێرانه‌وه سزای زیندان و پێبژاردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، ناچاربوو به قاچاخ ئه‌و وڵاته جێبهێڵیت.
كامیل ئه‌حمه‌دی توێژه‌ر و لێكۆڵه‌ری كورد له بواری مافه‌كانی منداڵان دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگایه‌كی ئێرانه‌وه به تۆمه‌تی هاوكاری له گه‌ڵ وڵاتێكی نه‌یار سزای نۆ ساڵ و سێ مانگ زیندانی و پێبژاردن به بڕی 600 هه‌زار یۆرۆی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، ناچار بوو له رێگه‌ی قاچاخه‌وه بپه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و دواتر رووبكاته به‌ریتانیا.
ئه‌و توێژه‌ره كورده كه ساڵی 2019 بۆ ماوه‌ی سێ مانگ زیندانی كرابوو، به بارمته‌ی 500 ملیۆن تمه‌نی ئازادكرابوو، به‌ڵام وه‌ك خۆی له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك نوسیویه‌تی، ناچار بووه به پێچه‌وانه‌ی خواستی خۆی زێدی خۆی جێبهێڵێت و وێنه‌یه‌كی خۆیشی له كاتی په‌ڕینه‌وه له سنوری نێوان رۆژهه‌ڵات و باشوری كوردستانی بڵاوكردۆته‌وه.
كامیل ئه‌حمه‌دی به هۆی چالاكی له بواری جێنده‌ر، مافی منداڵان و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئاماده‌كردنی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی له بوارانه ساڵی 2018 له لایه‌ن په‌یمانگه‌ی ئاشتی جیهانی له زانكۆی جۆرج واشنتۆن خه‌ڵاتی وێژه و زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی پێبه‌خشرابوو.
ئه‌و توێژه‌ره كه ئێستا له به‌ریتانیایه باسی له‌وه‌كردووه، كه ئێران وه‌ك بارمته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌كات كه ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتێكی دیكه‌یان هه‌یه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به ده‌ستگیركردنی چه‌ندین هاوڵاتی ئێرانی كه ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی دیكه‌یان هه‌یه و له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر ئازادكردنیان، وڵاتی دووه‌میان ده‌ستگیركراوانی سه‌ر به حكومه‌تی تاران ئازاد بكه‌ن.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە