ڕووسیا مانۆڕە سەربازییەکانی خۆی بە ناوی " واستۆک ٢٠١٨ " دەستپێکرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بڵاوکراوەیەکی ئاڵمانی " Handelsblatt " ڕایگەیاند ڕووسیا بە ئەنجامدانی هەندێک مانۆڕی سەربازی لەوانەش " واستۆک ٢٠١٨ " هێز و توانای سەربازی خۆی بە ناتۆ نیشاندا
بڵاوکراوەی ئاماژە پێکراو ئەم مانۆڕەی لەگەڵ شەڕێکی گەورە لە قیاسی شەڕی جیهانی دووهەم هەژمار کرد . بە بڕوای کارناسانی بڵاوکراوەی ناوبراو ، مانۆڕی لەم چەشنە لەم قیاسە بەرفراوان و گەورەیە ، هۆشدارییەکە بۆ هەموو جیهان کە تەنانەت دەبێتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ واشینتۆن . هاوکاری مۆسکۆ و چینیش ئەمریکای هەراسان کردووە .
جێگای ئاماژە پێدانە بۆ خۆی بەرپاکردنی چوارەمین هەمایشی ئابووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە خۆیدا نیشان لە پەیوەندی زۆر باشی نێوان ڕووسیا و چین ە . ڕۆژنامەنووسان لەو باوەڕەدان کە ڕووسیا بەم شێوەیە هێزی خۆی بۆ جیهانیان نەمایش دەکات و نیشان دەدات کە ووڵاتەکەی لە حاڵی لە ناو چوون نییە و لەگەڵ یەکێک لە گەورە ووڵاتانی جیهاندا هاوکاری هەیە .
هەمایشی ئابووری ڕۆژهەڵات هەموو ساڵێک بە ڕێوە دەچێت و ئامانجەکەشی خێرا کردنی پێشکەوتنی ئابووری خاوەری دوور و پەرە پێدانی هاوکاری نێونەتەوەیی لە ناوچەی ئاسیا – و ئۆقیانووسییە یە . لە ساڵی داهاتوو ئەم هەمایشە ١١- ١٣ مانگی سێپتەمبەر لە ویلادی واستووک بەڕێوە دەچێت . کە نزیک بە ٦٠٠ کەس لە ووڵاتی چین تێیدا بەشداری دەکەن . کە پارێزگاران ، کەسایەتییە فەرمییەکان ، بەرپرسانی کۆمپانیا گەورەکانی دوەڵەتی و کاربەڕێکەرانیش لە ناویاندان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە