2 فڕۆکەوانی ئەندەنووسیایی لە ناوەڕاستی گەشتەکەدا خەویان لێکەوت !

2 فڕۆکەوانی ئەندەنووسیایی لە ناوەڕاستی گەشتەکەدا خەویان لێکەوت !
پەیامی کورد    ...   2  فڕۆکەوانی ئەندەنووسیایی لە ناوەڕاستی گەشتەکەدا خەویان لێکەوت !

یۆرۆنیوز: بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی نیشتمانی سەلامەتی گواستنەوەی ئەندەنووسیا، لە یەکێک لە گەشتەکانی کۆمپانیای باتیک ئایر، هەردوو فڕۆکەوانەکە بۆ ماوەی ٢٨ خولەک لە یەک کاتدا خەوتوون.

وادیارە ئەو فڕۆکەوانە کە شەوی پێش گەشتەکە بەشی پێویست پشوویان نەداوە ، کۆنترۆڵی فڕۆکەکەی ڕادەستی هاوفڕۆکەوانەکەی کردووە و دوای نیو کاتژمێر لە دەستپێکردنی گەشتەکە خەوی لێکەوتووە، بەڵام هاوفڕۆکەوانەکەش چەند خولەکێکی کەم دوای ئەوە خەوی لێکەوتووە  !

فڕۆکەوانی سەرەکی دوای ٢٨ خولەک لە خەو هەڵسا و بۆی دەرکەوت کە هاوفڕۆکەوانەکەی خەوتووە و فڕۆکەکە لەسەر ڕێڕەوی ڕاست نییە و یەکسەر ڕێڕەوەکەی ڕاستکردەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە