بومەلەرزەیەکی بەهێز ئیندەنۆسیای هەژاند

بومەلەرزەیەکی بەهێز ئیندەنۆسیای هەژاند

پەیامی کورد... بومەلەرزەیەکی بەهێز ئیندەنۆسیای هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ی كانوونی یه‌كه‌می 2022، بومەلەرزەیەکی بەهێز رۆژئاوای هەرێمی جاڤای لە ئەندۆنیزیا هەژاند، و بەهۆیەوە دانیشتوانی ناوچەکە ماڵەکانیان چۆڵکرد.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەنتەری جیۆفیزکی ئیندەنۆسیاوە بڵاویکردەوە: "بومەلەرزەکە بە گوڕی 6،1 پلەی رێختەر بووە بە دووری 22 کیلۆمەتر لە شاری سوکابومی، بەهۆی ئەوەی لە قوڵایی 104 کیلۆمەتردا روویداوە ئەگەری درووستکردنی سونامی لەئارادا نەبووە".

ئاماژەی بەوەشداوە: "بەهۆی بەهێزی بومەلەرزەکەوە دانیشتوانی شاری سوکابومی لە ماڵەکانیان هەڵاتوون، هەروەها کاریگەری بەهێزی بومەلەرزەکە لە جاکارتای پایتەختی وڵاتەکە هەستیپێکراوە".

هەروەها، بەرپرسی بەسی فریاگوزاری بومەلەرزەی ئەندەنۆسیا بە رۆیتەرزی راگەیاندووە کە تا ئێستا بە فەرمی هیچ زیانێک ئاشکرانەبووە، بەڵام لێكۆڵینه‌وه‌ لە دۆخەکە بەردەوامە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە