وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گۆڕانكاری له نزیكه‌ی 20 پۆستی به‌ڕێوبه‌ر و جێگری به‌ڕێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی گشتیی قه‌زاكان ده‌كات و، هه‌موو رێكاره‌كانیش ته‌واو بوونه و ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی ماموستایانی كوردستان عه‌بدولواحید محه‌ممه‌د، رایگه‌یاند: "دوو ساڵه پێویست بوو به‌پێی بڕیاره‌كانی كۆنفرانسی په‌روه‌رده‌ی ساڵی 2015 گۆڕانكاری له به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌كان بكرێت له‌هه‌ر چوار ساڵ جارێك، به‌ڵام هه‌ندێك له‌مپه‌ر هه‌بوون، ئێستا خه‌ریكه ئه‌و كاره ده‌كرێت و كاندید بۆ په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان و جێگری به‌ڕێوبه‌ره‌كان دیاری كراون. دوێنێیش له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كراوه و رێكاره‌كان ته‌واو بوونه و ته‌نها ماوه فه‌رمانی وه‌زاره‌تیان ده‌ربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كار بن.''
ژماره‌ی ئه‌و به‌ڕێوبه‌رانه‌ی كه گۆرانكارییان تێدا ده‌كرێت نزیكه‌ی 20 بەڕێوەبەرو جێگری به‌ڕێوبه‌ری گشتیی قه‌زاكانن، كه 11یان له سنووری سلێمانی و هه‌ڵبجه ده‌بن و ژماره‌یه‌كیش له هه‌ولێر و دهۆكن.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕاشیگەیاند، دانانی ئه‌و به‌رێوبه‌رانه ته‌نها پێویستی به فه‌رمانی وزاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه و پێویست به فه‌رمانی وه‌زاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ناكات، چونكه پله‌ی تایبه‌ت نین و بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كراوه و هه‌ركاتێكیش ماوه‌ی خۆیان ته‌واو كرد، ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ هه‌مان كاری پێشوویان.
گوتیشی، دانانی به‌رێوبه‌ره تازه‌كانیش له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌ما بووه، كه كارامه‌یی و خزمه‌ت و چه‌ند بنه‌مایه‌كی دیكه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە