پەیامی کورد... پێشمەرگە و سوپای عێراق قەرەچوغ پاک دەکەنەوە
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری هەر دوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق ئاشکرای کرد، پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕێککەوتوون چیای قەرەچوغ کۆنترۆڵ بکرێت و لە داعش پاک بکرێتەوە.
لیوا عەبدولخالق تەلعەت بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، ئامانج لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ ئەوە بوو کە کاری زیاتری هاوبەش بکرێت و هەماهەنگی زیاتر هەبێت، بۆ ئەوەی بتواندرێت بە باشترین شێوە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بپارێزن، ئێستاش هەماهەنگیەکی زۆر باش هەیە.
ڕونیشیکردووەتەوە، ڕێککەوتن کراوە کە پێویستە چیای قەرەچووغ کۆنترۆڵ بکرێت و پاک بکرێتەوە لە چەکدارانی داعش، بۆ ئەو مەبەستەش بەو نزیکانە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجام دەدرێت و قەرەچووغ بەتەواوی کۆنترۆڵ دەکرێت.
نوێنەری هەر دوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق وتوشیەتی، لە هەر ناوچەیەک پێویست بێت کاری هاوبەش ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە جموجۆڵ و چالاکەکانی داعش بکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە