پەیامی کورد ... بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات
دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٨ی ئاب، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی دەستڕێژی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکی خەڵکی سەوڵاوا بە ناوی ”نەریمان سوبحانی“ بریندار بووە.
لەلایەکی دیکەوە و ڕۆژی شەممە ٢٩ی ئاب، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێگی خەڵکی گوندی ”داوداوودی“ ئەو شارە بە ناوی ”خدر“ بریندار بووە.
ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی مەریوان و سەردەشت کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە