پەیامی کورد … نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی کانونی دووەمی 2022، نرخی نەوت لەجیهاندا بەراورد بە دوێنێ دابەزی و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنت بە 87.89 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاژانسی ههواڵی رۆیتهرز بڵاویكردهوه، بەهۆی بەرزبوونەوەی نەوتی کۆگاکراو لەئەمریکا و پلانەکەی ئۆپیک پڵەس، ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 87 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات 4ـی ئەم مانگە وڵاتانی ئەندام لە (ئۆپیک پڵەس) کۆبوونەوە و لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت، خواستی بازار و ئاستەنگییەکانی بەردەم پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت گفتوگۆیانکرد، لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکرێت.
ئهمڕۆ نرخی نهوتی خاوی برێنت بەرزبونەوەی بهخۆیهوه بینی و به 87.89 دۆلار مامهڵهی پێوهدهكرێت، ههروهها نهوتی خاوی تێكساسیش گهیشته 85.14 دۆلار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە