پەیامی کورد … نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر کرایەوە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند،"نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له هه‌ولێر كرایه‌وه و ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه".
ئەمڕۆ سێشەممە 2-3-2021 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە،"نەخۆشخانەی ێشمەرگە لە هەولێر پێشوازی له نه‌خۆشانی پێشمه‌رگه دەکات و له به‌شه‌كانی: ئێسك، شكان، هه‌ناو، پێست، قوڕگ و لووت و گوێ، ده‌مار و بڕبڕه‌ی پشت چارەسەر دەکرێن.
ئاماژەی بەوەشداوە،به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه دابه‌شكراون به‌سه‌ر رۆژانی هه‌فته به‌مشێوه‌یه:
یه‌كشه‌ممه: ده‌مار و بڕبڕه‌ی پشت / قوڕگ و لووت و گوێ.
دووشه‌ممه : ده‌مار و بڕبڕه‌ی پشت / ئێسك و شكان/ پێست.
سێشه‌ممه: گورچیله و میزه‌ڕۆ.
چوارشه‌ممه: پێست.
پێنجشه‌ممه: هه‌ناو / گورچیله و میزه‌ڕۆ/ ئێسك و شكان.
ئەوەشی خستووەتەروو،به‌شه‌كانی تیشك، ده‌رمانخانه و تاقیگه له هه‌موو رۆژانی هه‌فته كراوه‌ن و ئاماده‌ن بۆ خزمه‌تگه‌یاندن به پێشمەرگە بەبێ جیاواز
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە