پەیامی کورد ... وه‌زیری به‌رگری ئێران ئاشکراى کرد کە بودجه‌ی به‌رگری ووڵاته‌که‌ی بۆ ساڵی داهاتوو به ڕێژەى ٢١% بە بەراورد بە ساڵى ڕابردوو زیاد دەکرێت.
ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگری ئێران له په‌ڕاوێزی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى ووڵاتەکەى ڕایگەیاندووە، "ڕاپۆرتێک له پێشکه‌وتنه سه‌ربازییه‌کانی ئێران ڕاده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران کراوه، ئه‌مڕۆ له زۆر بوار به تایبه‌ت مووشه‌کی وشکانی و ده‌ریایی سه‌رکه‌وتنی زۆر باشمان به ده‌ستهێناوه".
حاته‌می وتووشیەتى: ئێمه له هه‌موو پلانه‌کانی ساڵی ڕابردوو سه‌رکه‌وتوو بووین و وه‌ک پەرلەمان یش ڕایگه‌یاند بودجه‌ی سه‌ربازی ئێران له دوو به‌شدا له به‌رچاو گیراوه، یه‌که‌م 407 هه‌زار ملیارد تمه‌ن که بودجه‌ی گشتیییه و به‌شه‌که‌ی دیکه‌شی کاتێک دابین ده‌کرێت که سه‌رچاوه‌ی داهات له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه جێگیر بکرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م دوانه دابین بکرێت بودجه‌ی سه‌ربازیمان به‌رز بوونه‌وه‌ی زۆر باشی ده‌بێت.
هەروەها ئاشکراشى کردووە کە بودجه‌ی به‌رگری ساڵی داهاتوو به ڕێژەى ٢١% بەبەراورد بە ساڵى ڕابردوو زیادی کردووە، هیواشى خواستووە کە سەرجەم ئاستەنگەکان بە هاوکارى لە نێوان حکومەت و پەرلەمان لاببردرێت و بوودجە بە تەواوى دابین بکرێت ، تا بتوانن کارەکانیان بە باشى جێبەجێ بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە