پەیامی کورد ... دوو فڕۆکەی شەڕکەری ئەرمینیا تێکشکێندراون
بەرپرسێکی پایەبەرزی ئازەربایجان باس لەوە دەکات کە دوو فڕۆکەی شەڕکەری ئەرمینیا کە لە جۆری سۆخۆی_ ٢٥ بوون دوای ئەوەی بەر شاخێک کەوتوون، تێکشکێندراون.
یاریدەدەری سەرۆکی ئازەربایجان حیکمەت هاجیڤ وتی " دوو فڕۆکەکە بەر شاخێک کەوتوون و تەقیونەتەوە و تێکشکاون. ئەمە دەریدەخات سەرکردایەتی سوپای ئەرمینیا زانیاری دروست بە هاوڵاتیانی نادات."
لە ماوەی ڕابردوودا ئەرمینیا وێنەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی بڵاوکردەوە و وتی فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا خستوویەتیە خوارەوە، ئاماژەشی بەوەدا ناوی فڕۆکەوانەکە ڤالێری دانیلین بووە.
لەلای خۆیانەوە هەریەک لە ئازەربایجان و تورکیا ڕەتیان کردەوە دەستیان هەبووبێت لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکاندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە