پەیامی کورد ... شاندی ئەمریکا کە بڕیاربوو بەشداری لووتکەی ئابووری جیهانی لەداڤۆس لە ووڵاتی سویسرا بکات ، بە هۆی ئەوەی کە حکوومەتی ئەمریکا داخراوە سەردانەکەی خۆیان بۆ ئەم دانیشتنە هەڵوەشاندەوە .
ووتەبێژی کۆشکی سپی " سارا ساندێرز " لە سەر ئەم بابەتە ڕاگەیندراوێکی بە نووسین بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند : بە هۆکاری ئەوەی کە حکوومەتی فێدراڵ بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ داخراوە ، سەردان کردنی داڤۆس لە لایەن شاندی ئەمریکاوە بۆ ئەو ووڵاتە هەڵوەشێندراوەتەوە .
سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ یش ڕایگەیاندبوو بەشداری لۆتکەی داڤۆس ناکات .
جێگای ئاماژەدانە ، لە بەر دەرنەچوونی بوودجەی درووست کردنی دیواری سنووری مەکزیک لە کۆنگرەی ئەمریکا ، حکوومەتی فێدراڵی ئەمریکا لە لایەن ترامپ ەوە ، زیاتر لە دوو حەفتەیە داخراوە و کارمەندەکان ناتوانن مووچەکانی خۆیان وەربگرن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە