پەیامی کورد ... ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ووتی: به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ئێران ناوه‌ڕۆکی به‌رگریکارانه‌ی هه‌یه و هیچ بڕیارنامه‌یه‌کی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ووڵاتی ئێرانی له‌م کاره قه‌ده‌غه نه‌کردووه.
به‌هرام قاسمی، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کاردانه‌وه به قسه‌کانی مایک پۆمپێئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا که ڕایگه‌یاندبوو ئێران به تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌کی بالستیک بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی پێشێل کردووه، ووتی: به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ئێران ناوه‌ڕۆکی به‌رگریکارانه‌ی هه‌یه و به‌م پێیه داڕژاوه.
قاسمی هەروەها جه‌ختی کردەوە : هیچ بڕیارنامه‌یه‌کی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ، ئێرانی له تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌کی قه‌ده‌غه نه‌کردووه.
قاسمی ڕووی قسەکانی له پۆمپێئۆ ڕایگەیاند : سه‌یر ئه‌وه‌یه که ئێوه ئاماژه به بڕیارنامه‌یه‌ک ده‌که‌ن که خۆتان به کشانه‌وه‌ی یه‌ک لایه‌نه له به‌رجام ئه‌م بڕیارنامه‌تان پێشێل کردووه و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌تان له ووڵاتانی دیکه‌ش کردووه ئەگه‌ر ئه‌م بڕیارنامه‌یه جێبه‌جێ بکه‌ن سزا ده‌درێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە