پەیامی کورد … لە سەقز پیاوێک دەزگیرانەکەی سووتاند
تەرمی کچێکی لاوی خەڵکی سەقز کە بە دەستی دەزگیرانەکەی سووتێندرابوو، لە جاددەی سەقز بۆ سنە دۆزرایەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١، تەرمی کچێکی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی “ گوڵاڵە (نگین) شێخی” لە جاددەی سەقز بۆ سنە و لە شوێنێک بە ناوی ”چاپانی خواروو” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهی دۆزرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نگین شەیخی پەرەستار بووە و دوو حەوتوو پیش لەگەڵ دەزگیرانەکەی بە ناوی کەیومەرس زەرغامی کە کوڕەخاڵی خۆشی بووە چوون بۆ سەفەر. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودفا دەزگیرانی نگین تەلەفوونی بۆ بنەماڵەکەی خۆی کردووە و وتوویە کە نگینم کوشتووە و خۆشی هەڵاتبوو.
ناوبراو هەروەها بە بنەماڵەکەی وتبوو کە تەرمی نگینم لە جاددەی سنە بۆ سەقز شاردووەتەوە و ئەوە چەند ڕۆژ بوو خەڵک و ناوەندە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵدا بوون بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی کە دواجار ئەمڕۆ و دوای دەستگیر کردنی بکوژ لە ئاستارا، تەرمەکەی لە کاتێکدا بە تەواوەتی سووتابوو، دۆزرایەوە.
لە ماوەی چەند ۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٥ ژن لە شارەکانی سەقز، کرماشان، ئیلام و دەڕەشار بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیان کوژراون کە ٤ کەسیان بە دەستی هاوژین یان دەزگیرانەکانیان کوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە