پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا : ڕۆژانی داهاتووی فەڕەنسا سەخت و دژوار دەبن
سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا لەبارەی مەترسییەکانی کۆرۆناوە هۆشداری دایە هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی کە رێژەی تووشبوون لەفەڕەنسا لەهەڵکشاندایە و رۆژانی داهاتوو بۆ ئەوان سەختدەبێت.ئێدوارد فیلیپ، سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا رایگەیاند، تائێستا ژمارەی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە ووڵاتەکەی لەهەڵکشاندایە و رۆژانی ئایندەش سەخت دەبن.
سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا، ئاماژەی بەوەشکرد گرتنەبەری رێکارە تووندەکان بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەیە و تا چەند هەفتەیەکی دیکەش بەردەوامدەبن.
ووتیشی، هاووڵاتیان تەنها بۆیان هەیە یەک کیلۆمەتر لەماڵەکانی خۆیان دووربکەونەوە و هەموو بەریەککەوتنێکی کۆمەڵایەتی و کۆبوونەوەیەک قەدەغەکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە