پەیامی کورد... تا ئێستا ٣٨ کەشتیی دانەوێڵەی ئۆکراینا هەناردەی جیهان کراوە
وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆکراینا ڕایگەیاند، تا ئێستا ٣٨ کەشتی دانەوێڵەی ئۆکراینییان لەڕێگەی بەندەرەکانی ئۆدیسە و چۆرنمۆرسکی-یەوە بۆ وڵاتانی دیکەی جیهان گواستووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆکراینا، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی هەڵوەشاندنەوەی ڕێگریکردن لە هەناردەکردنی بەرهەمی ئۆکراینا، تا ئێستا ٣٨ کەشتی دانەوێڵەی ئۆکراینا-یان لەڕێگەی بەندەرەکانی ئۆدیسە و چۆرنمۆرسکی-یەوە بۆ وڵاتانی دیکەی جیهان گواستووەتەوە.
وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆکراینا ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە ئێستادا ١٢ کەشتی دیکە چاوەڕێی مۆڵەت دەکەن بۆ ئەوەی بەندەرەکانی ئۆکراینا بەرەو جیهان بەجێ بهێڵن.
ڕۆژی ٢٢ی مانگی تەمموزی ئەمساڵ وەفدی هەردوو وڵاتی ڕوسیا و ئۆکراینا لە وڵاتی تورکیا بە ئامادەبوونی ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە و هەردوولا گەشتنە ڕێککەوتن لەبارەی هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی ئۆکراینا بۆ وڵاتانی جیهان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە