پەیامی کورد ... پەرلمانی کوردستان سووتاندنی ئاڵای کوردستانی لە بەغدا شەرمەزار کرد
پهرلهمانى كوردستان بە دەر کردنی ڕاگەیەندراوێک ئیدانهى سوتاندنى ئاڵاى كوردستان دهكات له بهغداد و ڕایگەیاند ،"پێویسته حکومەتی فیدرالی رێگا نەدات ھێزێكی یاخی و لە یاسا دەرچو، زیان بە پێکەوە ژیان و بنەماکانی دەستورو رەنگاڵەیی و فرەیی نەتەوەیی و ئایینی و مەزھەبی عێراق بگەیەنێت"
دەقی راگەیەندراوی پەرلەمانی كوردستان بە شێوەی خوارەوەیە؛
ئەمرۆ ١٧ ی ١٠ ی ٢٠٢٠، ھێزێکی لە یاسا یاخی پەلاماری بارەگای لقی ٥ ی (پ.د. ک) یان دا کە خاوەنی گەورەترین فراکسێۆنی پەرلەمانیە لە پەرلەمانی کوردستان و لە کاتی ئەو پەلامارەشدا، ئاڵای پیرۆزی کوردستان سوتێنرا.
وێڕای بە توندی شەرمەزارکردنی ئەو پەلامارە و سوتاندنی ئاڵای کوردستان کە سومبولی گەلی کوردستانەو لە سایەیدا رۆڵەکانی گەلەکەمان خوێنی خۆیان کردە قوربانی بۆ ئازادی و دیموکراسی و سەرفرازی، داوا لە حکومەت و پەرلەمانی فیدراڵی دەکەین بە دواداچوون بۆ ئەم کارە نایاساییە دوور لە ھەموو عورفێکی سیاسی و گیانی پێکەوە ژیانە بکەن و ئەنجامدەرانی بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن. بیانوی پەلاماردەران ھەرچیەک بووبێت، رێگای دیکەی مەدەنی و میدیایی و سیاسی و پەرلەمانی ھەبوو بۆ وەڵامدانەوە.
پەرلەمانی کوردستان وەکو نوێنەرایەتی شەرعی تەواوی خەڵکی کوردستان وێڕای دووبارە دەربڕینی نیگەرانی زۆری خۆی لە ئاست ئەم رووداوە نەخوازراوە، داواکارە حکومەتی فیدرالی رێگا نەدات ھێزێكی یاخی و لە یاسا دەرچوو، زیان بە پێکەوە ژیان و بنەماکانی دەستورو رەنگاڵەیی و فرەیی نەتەوەیی و ئایینی و مەزھەبی عێراق بگەیەنێت.
بەرزو شەکاوە بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
١٧ ی ١٠ ی ٢٠٢٠
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە