پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی یەوە لە پەرلەمانی عێراق
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە و تێیدا ووڵامی ئەو پەرلەمانتارانە دەداتەوە ئەوانەی ئیمزایان کۆکردووەتەوە، بە ئاشکرا ھەرێمی کوردستان بە ئامانج دەگرن و تێیدا مەبەستیانە مووچە و قووتی ھاووڵاتییانی ببڕدرێت.
شەممە، ٢٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا وەڵامی "ئەوەی ناونراوە بە کۆکردنەوەی ئیمزای پەرلەمانتارانی ناوەڕاست و باشووری عێراق" لەسەر مافەکانی گەلی کوردستان داوەتەوە و جەخت دەکاتەوە، ئەو ھەوڵە بۆ بە ئامانجگرتنی ھەرێمی کوردستان و و مووچە و قووتی ھاووڵاتییانییەتی.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕوونیشی کردووەتەوە، دۆخی خراپی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق تەواو پێچەوانەی ئەو ھەوڵەیە کە ھەرێمی کوردستان بە ئامانج دەگرێت، لەو کاتەی ھاووڵاتییانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە سادەترین و سەرەتایی ترین بنەما و پێکھاتەکانی ژیانێکی ڕێزلێگیراو و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی وەکوو ڕێگەوبان و نەخۆشخانە و ئەوانی دیکە بێبەشن. لە کاتێکدا تەنیا ڕێژەی نزیکەی ٦.٥%ـی بوودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت و ڕێژەی ٩٣.٥%ـی ئەو بوودجەیە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق خەرج دەکرێت، جێی پرسیارە بوترێت، لە چی بەکار دەھێنرێت و خەرج دەکرێت؟
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت، واقیعی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و ئەو بوودجەی بۆ ئەو پارێزگایانە دەڕوات، لە خۆیدا بەڵگەکانی ئەو گرووپە ڕەت دەکاتەوە و پووچەڵ دەکاتەوە، کە بە ناوی ھاووڵاتییانی ناوچەکەیان بانگەشەی بۆ دەکەن، لە کاتێکدا لە دوایین ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا دەرکەوت کە تەنیا ڕێژەی ٢٠%ـی ھاووڵاتییانی ئەو ناوچانە بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کرد و ئەم گرووپە تەنیا ڕێژەی ٤%ـی دەنگەکانی بە دەست ھێناوە.
فراکسیۆنی پارتی دەشڵێت: ئێوە ھەرێمی کوردستان بە بەشێک لە عێراق نازانن، کەچی وازیشی لێ ناھێنن، بەڵام دەبێت بزانن ھەرگیز بە پێشکەوتن و گەشەسەندنی ھەرێمی کوردستان ناگەن. جەخت لەوەش دەکاتەوە، ئێوە لەوە دەترسن لە ناوچەکانی دیکەی عێراق بژین، بۆیە ماڵەکانتان گواستووەتەوە ھەرێمی کوردستان و لەوێ دەژین، بەڵام ئێرەی بینایی لێ بڕیووین.
لە ڕاگەێندراوەکەدا ھاتووە، ھەرێمی کوردستان ھەرێمی بەپێی دەستوور، ھەرێمێکی فیدراڵییە و مافی ئەوەتان نییە دەستوەردان لە کاروباری دا بکەن و ڕێگەشتان پێ نادەین ئەو کارە بکەین، چونکە ئێوە سەر بە کۆمەڵەیەکی ڕق لەدڵ و شۆڤێنین و مافی نوێنەرایەتیکردنی گەلی عێراقتان نییە. ئەگەر بە ڕاستی ئێوە خەمی کوردستانتانە بۆچی دژی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی ئەنفالن، ئەوانەی بە عەقڵێکی ھاوشێوەی ئەوەی ئێوە شەھیدبوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە