پەیامی کورد ... وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیارێکی گرینگ دەردەکات .
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە هەموو ئەو سزا و سوودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەكانی خانووبەرەی میرین، بە مەرجێك تا كۆتایی ئەمساڵ هەموو ئەو باجانەی لەسەریانە پاكتاوی بكەن.
دەقی بڕیاری وەزارەتی دارایی:
لەژێر ڕۆشنایی نووسراومان ژمارە (274 لە 23/6/2020)، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (6206 لە 18/10/2020) ڕەزامەندی دا :
1- بە لێخۆشبوون لە هەموو ئەو سزا و سوودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەكانی خانووبەرەی میرین، بەمەرجێك تا 31/12/2020 هەموو ئەو باجانەی لەسەریانە پاكتاوی بكەن.
2- تایبەت بەو كۆمپانیا و شوێنە بازرگانیانەی، كە قەرزی ئاسانكارییان لایە، دەكرێت وەبەرخستن (مقاصە)یان بۆ بكرێت بەرامبەر ئەو قەرزانەی لای حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، بە مەرجێك چەكەكانیان بەرامبەر ئەنجامدانی پڕۆژە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێدرابێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە