پاش چەند كاژێرێك لە دانانی پەیكەری جه‌لال تاڵه‌بانی لەسەر قەلای كەركوكی فرۆشراو، هێزەكانی دژە تیرۆر و حەشدی شەعبی پەیكەرەكەیان بە شكاندن لادا و بۆ سزادانی ئەوانەشی دایانناوە بەوردی بەدوایاندا دەگەرێن.
دوای ئه‌وه‌ی ئێواری دوێنێ په‌یكه‌ری سه‌رۆكی كۆچكردووی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له لای قه‌ڵای كه‌ركوك دانرا و دواتر په‌یكه‌ره‌كه له لایه‌ن هێزی دژه تیرۆری عێراق لادرا و شكێندرا.
سه‌رچاوه ئه منییه‌كان ئاشکرایان کردووە کە به‌هۆی دانانی په‌یكه‌ره‌كه‌وه عه قید ئه‌فراسیاو كامل ،وته‌بیژی پۆلیسی كه‌ركوك له لایه‌ن ئه‌و هێزه ده‌ستگیر كراوه.
هه‌روه‌ها وه‌ك ناره‌زاییه‌ك له به‌رامبه‌ر شكاندنی په‌یكه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی له لایه‌ن هێزی دژه تیرۆری عێراق ،عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر ،ده‌ستی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی كه‌ركوك كێشاوته‌وه .


هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە