مەسرور بارزانی: هەوڵێکی زۆرمان بۆ گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە داوە

مەسرور بارزانی: هەوڵێکی زۆرمان بۆ گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە داوە

پەیامی کورد … مەسرور بارزانی: هەوڵێکی زۆرمان بۆ گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە داوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی (2021 - 2022) لە هەرێمی کوردستان، پێشکەش کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 14-9-2021، ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم قوتابخانەکانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر، دەست پێکردنی پرۆسەی خوێندنی لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان لە قوتابخانەی شەهید مامۆستا شەهید ئیبراهیم سەباح لە شارۆچکەی شەقڵاوە لە سنووری پارێزگای هەولێر، راگەیاند.

مامۆستا ئیبراهیم سەباح لە رۆژی 7-2-2021 ، لە کاتی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە قوتابخانەی سۆرکی بنەڕەتی تەزووی کارەبا لێی دا و شەهید بوو. وەزارەتی پەروەردەش ناوی قوتابخانەکەی بۆ ناوی ئەو مامۆستا شەهیدە، گۆڕی.

مەسرور بارزانی بە یاوەریی کوڕ و کچی شەهید مامۆستا ئیبراهیم سەباح، شەهیدی ئاڵا، زەنگی دەست پێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لێ دا.

مەسرور بارزانی لە وتارەکەیدا، وێڕای پیرزۆبایی لە قوتابیان و مامۆستایان رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێ نەوەیەکی نیشتیمان و ژینگەدۆست بەرهەم بهێنێت.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاند: حکوومەت هەوڵێکی زۆری بۆ گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە داوە و ”هیوادارم بتوانین گرنگییەکی زیاتر بە کەرتی پەروەردە بدەین“.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە