پەیامی کورد ... سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گەیشتە بەغدای پایتەخت.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەلایەن وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە رێگەی فڕۆکەخانەی بەغداوە گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەلایەن محەمەد ئەلحەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێکراو دواتریش سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیوەندیە ئابووری و سیاسیەکانەوە گفتوگۆ دەکەن.
پێشتر میخائیل بۆغدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، سێرگی لاڤرۆڤ لەمانگی ئۆكتۆبەردا سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرسە گرینگەكانی نێوان ڕووسیا و عێراق دەكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە