پەیامی کورد ... پافێڵ تاڵەبانى ، سەردانی شارى بەغدا پایتەختى عێراق دەکات و لەگەڵ چەند سەرکردەیەکى عێراقیدا کۆدەبێتەوە.
پافێڵ تاڵەبانی لە شارى بەغدا لەگەڵ عادل عەبدۆلمەهدی سەرۆكوەزیرانی عیراق کۆبوەوە، لە کۆبونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانى عێراق سەبارەت بە پرسە سیاسی و ئەمنییەكان و كێشەكانی نێوان هەرێم و عیراق گفتوگۆیانکردوە..
هەروەها پافێڵ تاڵەبانى لەگەڵ عەمار حهكیم سهرۆكی ڕهوتی حیكمه کۆبوەتەوە و رایگەیاند ،"ئەگەر بمانەوێت ھەرێمی کوردستان و عێراق سەقامگیری زیاتر بەخۆوە ببینێت پێویستە پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان ھەردوولادا بنیادبنرێتەوە و بەسەر کێشەو گرفتەکاندا زاڵبین و کاربکەین لە پێناو بە دامەزراوەییکردنی دام ودەزگاکاندا
ئەم سەردانە زۆر خاڵی لە پشتە کە وەک کەسایەتییە سیاسی و شرۆڤەکارانی سیاسی شی کردنەوەی بۆ دەکەن ئەم سەردانە پێ دەچێ لەبەر داوای ئێران ئەنجام درابێت بە مەبەستی ڕێکەوتن لە هەندێک بابەتی مەترسیدار ".
هەر جۆرە زانیارییەکی زیاتر سەبارەت بەم سەردانە دەستمان بکەوێت وەک پەیامی کورد پێتان ڕادەگەێنین ....
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە