پەیامی کورد ... عێراق دووهەمین وڵاتی قوربانی تیرۆرە
بەپێی دوایین ریزبەندی، ژمارەی قوربانییانی تیرۆر لە جیهان بە بەراورد بە پێنج ساڵی رابردوو کەمی کردووە و عێراقیش پلەی دووەمی لە ریزبەندییەکە وەرگرتووە.
ریزبەندییە نوێیەکە لەلایەن پەیمانگای ئابووریی و ئاشتی لە شاری سیدنی لە ئوسترالیا رێک خراوە و تێیدا دەرکەوتووە، ژمارەی قورباییانی تیرۆر لە ساڵی ٢٠٢٠ بە بەراورد بە ساڵەکانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٩، %٥٩ کەمی کردووە.
هەروەک ریزبەندییەکە دەری خستووە، زۆرترین قوربانییانی تیرۆر لە ساڵی ٢٠٢٠ لەم 10 وڵاتە (یەک بە دوای یەک) تۆمار کراون، کە چواریان وڵاتی عەرەبین؛
ئەفغانستان، عێراق، نایجیریا، سووریا، سۆماڵ، یەمەن ، پاکیستان، هیندستان، کۆنگۆی دیموکراتی و فیلیپین ئەو دە وڵاتەن کە زیاترین تیرۆریان تێدا ئەنجام دراوە.
ئەنجامی ریزبەندییەکە نیشانی دەدا، کە بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانی زۆرترین کەسی لە ساڵی ٢٠٢٠ تیرۆر کردووە و دوای ئەویش، رێکخراوی تیرۆریستی داعش زۆرترین کەسی کوشتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە