پاكستان هێرشی كردە سەر ئێران

پاكستان هێرشی كردە سەر ئێران


پەیامی کورد... پاكستان هێرشی كردە سەر ئێران


لەوەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر وڵاتەكەیان، درەنگانێكی شەوی رابردوو سوپای پاكستان هێرشێكی لەناكاوی بۆ سەر ئێران ئەنجامدا.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، درەنگانێكی شەوی رابردوو هێزەكانی سوپای پاكستان گورزێكیان لە ئێران وەشاندووەو گروپێكی چەكداری نەیاری وڵاتەكەیان كردۆتە ئامانج.

لەلایەن خۆشیەوە ئاژانسی ئێرنای ئێرانی بڵاویكردۆتەوە، لەشاری ساراڤانی ناوچەكانی سیستان و بلوشیستانی باشووری خۆرهەڵاتی وڵاتەكەی دەنگی تەقینەوە بیستراوە.

سەرچاوەیەكیش لە سوپای پاكستانی رایگەیاندووە، فڕۆكە جەنگییەكانیان ئاسمانی ئێرانیان بڕیوەو بۆردومانی سەربازگەكانی هێزی ڕزگاری بلوشیستانیان كردووە كە گروپێكی نەیاری پاكستانن لە ئێران و بەسەركەوتوویی ئەركەكەیان ئەنجامداوە.

جێگەی باسكردنە لە سێ‌ رۆژی رابردوو لەیەك كات ئێران بۆردومانی شاری هەولێرو سوریاو دواتریش پاكستانی كرد، ئەوەش كاردانەوەی جۆراو جۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە