لە مانگێدا ٢٠ کۆڵبەر کوژراون و بریندار کراون

لە مانگێدا ٢٠ کۆڵبەر کوژراون و بریندار کراون

پەیامی کورد ... لە مانگێدا ٢٠ کۆڵبەر کوژراون و بریندار کراون

 

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێم کوژراون و برینداربوون.

 

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی رابردوودا، لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێم کوژراون و بریندار کراون کە ٨٠٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە.

 

هەنگاو روونیکردووەتەوە، لەو ماوەیەدا شەش کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٤ کۆڵبەریش برینداربوون که بەراورد بە مانگی پێشووتر، ٢٥٪ بەرزبووەتەوە.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە زۆرترین ژمارەی کوژراوان و برینداربووان، لە پارێزگاکانی کرماشان و ورمێ تۆمار کراوە کە هەر کامەیان ٧حاڵەت بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە