دەوڵەتى کۆسۆڤۆ لە هەنگاوێکى دژەتیرۆرى دا ، ٧ کەسى سەر بە گرووپى تیرۆریستى حیزبۆڵڵاى لوبنانى خستە نێو لیستى ڕەش و گەمارۆکانەوە و بڕیارى دا کە لە وەرگرتنى ماڵ لە کەسانى دیکە و یا کۆمپانیاکانى ئەم ووڵاتە بێبەش بکرێن و ڕێگەش نەدرێت بچنە دەرەوەى ووڵات.
ئەلعەرەبیە بڵاوى کردەوە کە کۆسۆڤۆ ٧ بازرگان و کۆمپانیایەکى بە هۆى پەیوەندى لەگەڵ حیزبۆڵڵاى لوبنان خستە لیستى گەمارۆکانەوە و بە پێى بەیاننامەى فەرمى ئەو ووڵاتە، ماڵ و موڵکى ئەو کۆمپانیا و ئەو کەسانە بلۆک دەکرێت.
کۆسۆڤۆ لەدواى گفتوگۆ و کۆبوونەوەى سەرۆکان و دەسەڵاتدارى ئەم ووڵاتە و سڕبیا کە ساڵى ڕابردوو لە کۆشکى سپى ئەنجام درا، پەیوەندییە دیپلۆماتیکەکانى خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل دەست پێ کردووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە