تویتەر زیاتر لە ٨٠٠ هەزار تویتی سڕییەوە

تویتەر زیاتر لە ٨٠٠ هەزار تویتی سڕییەوە

پەیامی کورد … تویتەر زیاتر لە ٨٠٠ هەزار تویتی سڕییەوە

 

کۆمپانیای تویتەر رایگەیاند، هەشت هەزار و ٤٩٣ تویتیان سڕیەوەتەوە کە زانیاری هەڵەیان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڵاوکردووەتەوە.

 

بەرپرسانی کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشکرایان کردوە، لەمانگی ئاداری رابردوەوە کە دەستیان بەهەڵمەتی سڕینەوەی زانیاری هەڵە لەبارەی کۆرۆنا کردوە، توانیویانە هەشت هەزار و ٤٩٣ پۆستی تویتەر بسڕنەوە کە پۆستەکانیان زانیاری هەڵە و چەواشەکاری لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدابووە.

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، سیستمی ئۆتۆماتیکی کۆمپانیاکەیان روبەڕوی ١١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئەکاوەنت بوەتەوە کە زیانیاری نەویستراو و هەڵەی لەبارەی کۆرۆنا بڵاوکردۆتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە