پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندرووستی حكوومەتی هەرێم رایگەیاند ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنای ٨٣٨ كەسی تر ئەرێنی بووە.
بەپێی راگەێندراوێكی وەزارەتی تەندرووستی لە دهۆك ٣٣٣ حاڵەتی نوێ، لە سلێمانی ٢٥٢ لە هەولێر ٢٠٦، لە گەرمیان ٢٨ و لە هەڵەبجەش ٢٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون.
راشیگەیاندووە، ١٢ تووشبووی دیكە گیانیان لەدەستداوە، كە ٨ كەسیان لە دهۆك، سێ كەس لە سلێمانی و كەسێكی تریشیان لە هەولێر بووە.
سەبارەت بەو كەسانەشی لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا چاكبوونەتەوە وەزارەتی تەندرووستی رایگەیاندووە، ٤٧٨ كەسی تر كۆرۆنایان تێپەڕاندووە، كە زۆرینەیان لە دهۆك ن.
تائێستا ٥٤ هەزار و ٣٨٧ حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراون، لەو ژمارەیە زیاتر لە ٣٤ هەزار كەس چاكبوونەتەوە و هەزار و ٩٤٩ كەسیش گیانیان لەدەستداوە و لە ئێستادا ١٨ هەزار و ٣١٠ كەس لە ژێر چارەسەردان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە