پەیامی کورد ... کوژرانی دوو سەربازی تورک لە ئێدلیب ڕاگەیندرا .
بەهۆی هێرشێكی مووشەكی لە ئیدلیب لەسووریا، دوو سەربازی توركیا كوژران و سەربازێكی دیكەش برینداربوو.
وەزارەتی بەرگری توركیا لە ڕاگەێندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێرشی مووشەكی كراوەتەسەر ناوچەی كەمكردنەوەی گرژییەكان و بە هۆیەوە دوو سەرباز كوژراون و سەربازێكیش برینداربوون.
راشیگەیاندووە، دەستبەجێ بەهەمان شێوە ووڵامی هێرشە موشەكییەكەیان داوەتەوە.
كوژرانی ئەو دوو سەربازەی توركیا لەكاتێكدایە، لە ماوەكانی رابردوودا چەندین جار سوپای سووریا بە پشتیوانی ڕووسیا هێرشی كردووەتە سەر سەربازانی توركیا و توركیاش ووڵامی هێرشەكانی داوەتەوە، دەیان سەربازی هەردوولاش كوژران.
رۆژی ٥ی ئازاری ٢٠٢٠ سەرۆكی ڕووسیا و سەرۆك كۆماری توركیا لەسەر ئەنجامدانی ئاگربەست لە ئیدلیب رێككەوتن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە