ئیبراهیم ئێسحاق ڕۆمان نووسی بەناوبانگی سوودانی کۆچی دوایی کرد

ئیبراهیم ئێسحاق ڕۆمان نووسی بەناوبانگی سوودانی کۆچی دوایی کرد

پەیامی  کورد     ...     ئیبراهیم ئێسحاق ڕۆمان نووسی بەناوبانگی سوودانی کۆچی دوایی کرد

ئیبراهیم ئێسحاق نووسەر و ڕۆمان نووسی بەناوبانگی سوودانی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئێسحاق ی ٧٥ ساڵە کە هەفتەی ڕابردوو بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی  ئەمریکای کردبوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەم ووڵاتەدا کۆچی دوایی کرد .

ئەم نووسەرە سوودانییە لە دوای ئەوەی کە بە دوای هەڵگرتنی تۆمۆرێکی مێشکییەوەفەلەج ببوو بۆ چارەسەری سەردانی ئەمریکای کردبوو .

ئێسحاق یەکەمین ڕۆمانی خۆی لە ژێر ناونیشانی " ڕووداوێک لە گوند " ی بە زاراوەی دارفووری نووسی بوو کە هەرایەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا . لە ساڵی ١٩٧٠ ڕۆمان ی بەناوبانگی خۆی بە ناوی " کارەکانی شەو و شارەوانی " و دواتر ڕۆمان ی " جەشنوارەی قوتابخانەی کۆن " ی لە ساڵی ١٩٧٢ و ڕۆمان ی " ڕیسوایی ئال ی نوورین " ی لە هەمان ساڵدا بڵاوکردبووەوە .

ئەو لە بوارەکانی ئەدەبیات دا توانیبووی خەڵاتگەلیکی پڕ بەها و دیار بە دەست بهێنێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە