پەیامی کورد … چالاکێکی کورد لە بانە دەستبەسەر کرا
یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە چالاکێکی ژینگەپارێزیان بە ناوی سەلاح حوسێن پەنا تەمەن ٣٥ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادا، سەلاح حوسێن پەناه یەکێک لە ئەندامانی چالاکی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی پاژین لە شاری بانەیە و هۆکاری دەستبەسەرکرانی نادیارە.
جێگای ئاماژەیە کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دوای دەستبەسەر کردنی ئەم چالاکە کوردە ماڵەکەشیان پشکنیوە.
سەرەڕای تێپەڕینی حەوتوویەک لە دەستبەسەر کرانی سەلاح حوسێن پەنا و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هیچ هەواڵێک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە