میسڕ درووستکردنی بنکەی سەربازی لە سوودانی باشوور بە درۆ دەخاتەوە

میسڕ درووستکردنی بنکەی سەربازی لە سوودانی باشوور بە درۆ دەخاتەوە

پەیامی کورد     ...    میسڕ درووستکردنی بنکەی سەربازی لە سوودانی باشوور بە درۆ دەخاتەوە .

سەرکۆنسووڵگەری میسڕ لە سوودان ئەو زانیاریانەی کە لە ی سەر هەوڵەکانی ووڵاتەکی بۆ درووست کردنی بنکەیەکی سەربازی لە سوودانی باشوور ە ڕەت کردەوە و بەدرۆی خستەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک باڵیۆزی میسڕ ئەحمەد عەدلی لە ووتووێژ لەگەلە ئاژانسی فەرمی ووڵاتەکەیدا هەروەها جەختی کردەوە کە قاهیرە لەگەڵ ئاڵۆزییە ئەمنییەتییەکانی ناوخۆی دەوڵەتی ئێتیۆپیا پەیوەندی نییە و دەوڵەتی ئادیسابابا دەبێ بەرپرسیاریەتی بابەتی ناوخۆیی خۆی بگریتە ئەستۆ و ئاڵۆزییەکان لە سەر شانی ووڵاتانی دەرەکی دانەنێت .

ئەو ووتی : میسڕ لە مافی ئێتیۆپی دەربارەی پەرەپێدان و گەشە پاڵپشتی دەکات بەڵام لە هەمان کاتدا لە مافی خۆی بۆ ژیانیش پاڵپشتی دەکات 

عەدلی لە بەردەوامیدا لە سەر گرینگی ڕێکەوتننامە و پابەندبوون بە پەیماننامەکانی یاسایی کە لە خۆگرتنی مافی ئەو سێ ووڵاتەیە جەختی کردەوە و ووتی میسڕ هیچ کات و لە هیچ دۆخێک دا لە پاڵپشتی و پشتیوانی کردنی سوودان دەست هەڵناگرێت و لە دەورەی ئینتقالی دا لە سوودان پاڵپشتی تەواوی لێدەکات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە