ئیلان ماسک بۆ ماوەیەکی کاتی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەلا دەنێت

ئیلان ماسک بۆ ماوەیەکی کاتی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەلا دەنێت

پەیامی کورد     ...   ئیلان ماسک بۆ ماوەیەکی کاتی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەلا دەنێت .

ئیلان ماسک بەریوبەری تێسلا و سپەیس ئێکس لە لاپەڕەی تایبەتی تویتەری خۆیدا ڕایگەیاند کە بۆ ماوەیەکی نادیار چالاکییەکانی خۆی لەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە ڕادەگرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئیلان ماسک داهێنەری بەناوبانگی ئەمریکی لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند کە بە شێوەیەکی کاتی لە تۆڕی کۆمەلایەتی تویتەر کەڵک وەرناگرێت و خۆی دوور دەخاتەوە 

لەم پەیامەدا هاتووە ، من بۆ ماوەیەک تەیتەر بە جێ دەهێڵم . ئەو هیچ ئاماژەیەکی بە ووردەکاری یا خود هۆکاری ئەم کارە نەکردووە .

بە شیوەیەکی گشتی نووسراوەکانی ماسک لە تویتەر بیرو ڕای چالاکانی بازاڕ بەرەو لای خۆی ڕادەکێشێت .

هەر بۆیە ، هەینی ڕابردوو ماسکی لە پەیامێکی هەشت تەگی بیت کووین ی بە واژووەکانی خۆی لە تویتەر زیاد کرد . دواتر نرخی دراوی کۆدڕێژکراوی سەر بە فەلەک کشان و ١٦ ٪ لە کاتژمێرێکدا بەهاکەی زیادی کرد .

کۆمپانیای ئەمریکی Twitter Inc لە ساڵی ٢٠٠٦ دا دامەزرا ، بەرهەمی سەرەکی ئەم کۆمپانیایە تۆڕێکی کۆمەلایەتی یە بۆ پەیامگەلی کورت . نووسینگەی ناوەندی ئەم کۆمپانیایە لە سانفڕانسیسکۆ ی کالیفۆڕنیا یە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە