گریان زۆر سودی باشی هەیە

گریان زۆر سودی باشی هەیە

گریان زۆر سودی باشی هەیە

گریان کارێکی ئاساییە لای هەموو مرۆڤێک، بەتایبەتی لای ئافرەتان، چونکە ئەوان هەستیان ناسکترە لە پیاو کە زۆر جار بە قسە و یان بینینی شتێک خۆیان پێ ناگیریت و دەست بە گریان دەکەن کە هەندێ جاریش دەزانن کە ئەوە تەنیا فلیمە یان راست نییە.

پزیشکەکانی بواری مۆخ و جوملەی عەسەبی دەڵێن گریان سودی زۆری هەیە بۆ مرۆڤ و بەتایبەتیش هەریەک لەمانەی خوارەوە.

- دەرکردنی مادەی ژەهراوی لەش، بە گریان چاوت لە خۆڵ و دوکەڵ و پیسی ژینگە کە توشی ناو چاوت بووە پاک دەبێتەوە و بەرگریشی لێ دەکات کە توشی نەخۆشی نەبیت، رشتنی فرمێسک چاو بەهێز تر دەکات لە دڵە ڕاوکێ و ژەهراوی بونی چاو.

- گریان یارمەتی باری دەرونی دەدات، لەکاتی دڵ تەنگیدا بە گریان دڵت باشتر دەبێت و پزیشکەکانیش ئەوەیان پشت ڕاست کردووەتەوە کە گریان یارمەتی کۆئەندامی عەسەبی دەدات و وا دەکات کە جەستە لە بارێکی دەرونی باشدا بێت.

- گریان دڵت خۆش دەکات، لە ساڵی 2008دا توێژینەوەیەکیان لە زانکۆی فلۆریدا کرد لەسەر گریان، لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت کە گریان هێورکەرەوەیەکی زۆر باشە بۆ جەستە و هێز و تواناشت پێ دەبەخشێت و دژی دڵ تەنگی و خەمۆکیە.

- گریان بەرگریە دژی زۆر نەخۆشی، گریان وەکو چارەسەری زۆری نەخۆشییەکان ناو دەبرێت، چونکە دوای گریان باری دەرونیت زۆر باشتر دەبێت پێش ئەوەی بگیریت و دەبێتە هۆی بەتاڵ کردنەوەی بارگاوی خەم و ئازار کە زۆر نەخۆشی لە سترێس و دڵە ڕاوکی مرۆڤ توشی دەبن.

- پاراستنی چاو، کاتێک پیازێک پاک دەکەیت، فرمێسک بە چاوەکانتدا دێتە خوارەوە و ئەو تۆز و خۆڵە کە دەکەونە نێو چاوتەوە بە گریان هەموو دیوی ژورەوەی چاوتیش پاک دەکاتەوە و لە نەخۆشی دەیانپارێزێت.

- زۆر جار گریان دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە کێشەیەکی گەورە چارەسەر بێت و چونکە گریانی مرۆڤ کاریگەری زۆری هەیە لەلای کەسی بەرامبەر و دەبێتە هۆی ئاشت بونەوەو زۆر جار کێشەکان چارەسەر دەکات.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە