ئه‌ندامی گرووپی دۆستایەتی ئێران و فه‌ڕه‌نسا داوا لە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دەکات لە بایۆزی فه‌ڕه‌نسا بانگهێشت بکات و گه‌ره‌نتی ئه‌منیه‌ت و پاراستنی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له پاریس بدرێت.
لە ڕاپۆرتێکدا ، محه‌مه‌د دێهقان له کاردانه‌وه لە سەر هێرشکردن بۆ بالیۆزخانه‌ی ئێران له فه‌ڕه‌نسا ووتی: فه‌ڕه‌نسا خۆی به ووڵاتێکی ئازاد ناساندووه به‌ڵام ورده ورده بووه‌ته ووڵاتی حه‌شاردانی تیرۆریسته‌کانی کۆمه‌ڵه و موجاهێدینی خه‌لق.
ئه‌و هەروەها ووتی : له ڕاستیدا فه‌ڕه‌نسا په‌نابه‌ری به‌و تیرۆریستانه داوه که ده‌ستیان له خوێنی خه‌ڵکی ئێرانه. فه‌ڕه‌نسا به‌م کرداره‌ی ڕێگای بۆ چالاکی تیرۆریسته‌کان له دژی خه‌ڵکی ئێرانی خۆش کردووه.
ئه‌ندامی گرووپی دۆستیایەتی ئێران و فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ی دا: باڵیۆزخانه‌ی ئیران له فه‌ڕه‌نسا بە مانای خاکی ئێرانه و به پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، فه‌ڕه‌نسا به‌رپرسه له ئه‌منیه‌ت و پاراستنی گیانی فه‌رمانبه‌رانی ئێران له‌م ووڵاته. هه‌واڵه‌کان ئاماژە بەوە دەکەن که هێزی پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا که‌مته‌رخه‌م بووه له به‌رپرچ دانه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کان و ئه‌مه‌ش گومانی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌وان لەگەڵ ئه‌م گرووپانه درووست ده‌کات.
هەروەها دەڵێ : ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا که پشتیوانی داعش بوون له ناوچه‌که شکستیان خواردووه و وه‌ک دیاره فه‌ڕه‌نسا ده‌یه‌وێت به‌م کاره تۆڵه‌ی شکستی خۆی له ناوچه‌که له ئێران بکاته‌وه. بۆیه هاوکاری گرووپی کۆمه‌ڵه ده‌کات. دەبێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا بانگهێشت بکات و گه‌ره‌نتی ئه‌منیه‌تی بۆ باڵیۆزخانه‌ی ئێران له پاریس بدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە