پەیامی کورد ... ئێران نییەتی دەرچوونی لە سازمانی ئۆپێک نییە بەڵام نایەوێ لە پرۆگرامی کەم کردنەوەی دەرهێنانی نەوتیش بەشداری بکات .
بە پێێ ڕاپۆرتێک ، حسێن کازمی پوور ئەردەبیلی نوێنەری ئێران لە ئۆپێک لە ووتووێژێکدا لەگەڵ بلۆمبێرگ لەمبارەوە هەواڵی دا .
ئەمڕۆ قەتەر ڕایگەیاند کە بڕیاروایە لە سەرەتای جانیوەری ساڵی ٢٠١٩ دا لە ئۆپێک دەربچێت و ئەم بڕیارەی بە بۆنەی زیاتر هەوڵدان بۆ تیشک خستە سەر بۆ دەرهێنانی گاز و زیاتر بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی ناو برد .
گرووپی ئێران هەروەها سەبارەت بە قازانجی کەم کردنەوەی دەرهێنانی نەوت لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ئۆپێک پلاس دا هەواڵیدا بەڵام جەختی کردەوە کە ئەم ووڵاتە نییەتی ئەوەی نییە دەرهێنانی نەوتی خۆی کەم بکاتەوە . ئەمە ڕاستییەکە کە هیچ کەس داوا لە ئێران ناکات بۆ ئەوەی کە پێگەی و هەوڵەکانی ئێمە زۆر ڕوونە : تا ئەو کاتەی کە ئەمریکا گەمارۆ و ئابلۆقەکانی ئێمە ڕانەگرێت ئێمەش نییەتی ئەوەمان نییە دەرهێنانی نەوت کەم بکەینەوە ."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە