پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری ئێران: دۆخێکی دژوارمان لە پێشدایە
حەسەن ڕووحانی سەرکۆماری ئێران وتوویەتی: "دۆخێکی زۆر دژوارمان لە پێشدایە و چاوەڕوانییەکانی خەڵک دەبێ نەڕواتە سەر و لە ئاستی ڕاستییەکاندا بێت".
''حەسەن ڕووحانی'' ڕۆژی سێشەممە ٤ی خەرمانان، لە دانیشتنێک لەگەڵ بەڕێوەبەرانی میدیاکان وتوویەتی، سەرچاوەکان کەمن، لە هەر دەوڵەتێک و دەورەیەکدا ئەگەر چاوەڕوانییەکانی خەڵک زۆر ببەینە سەر، شکست دەخۆین و لە ئاکامدا بێ هیوایی خەڵکی بەدواوە دەبێت.
ناوبراو باسی لەوە کرد: ''دۆخێکی زۆر دژوارمان لە پێشدایە و چاوەڕوانییەکانی خەڵک دەبێ نەڕواتە سەر و لە ئاستی ڕاستییەکاندا بێت''.
سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: ''ئێمە نەمانهێشتووە بەرەو ڕووخان بڕۆین، هەرچەند گەمارۆکان بۆ خەڵک دژواریی پێک هێناوە''.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە