پەیامی کورد ... چۆمان/ هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەست دا
وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، کاتژمێر ٨ی شەوی رابردوو، ئاگادارکراونەتەوە لەوەی هاوڵاتییەک لە ماڵەوە چووەتەوە دەرەوە و مۆبایلی داخراوە و دیارنەماوە.
باسی لەوەشکردووە، پاش گەڕان و پشکنین لە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی شەودا، تەرمی ئەو هاوڵاتییە لەبناری هەڵگورد لە چیای بەردەقوچان دۆزراوەتەوە و دەشڵێت، ئەو کەسە بەھۆی تەقینەوەی مینێکەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاوڵاتییەکە ناوی (ن، س، م)ـە و تەمەنی لە نێوان (٤٥ـ٤۷) ساڵدابووە و خەڵکی گوندی ناوەندی سەر بە قەزای چۆمان بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تەرمی ئەو هاوڵاتییە بۆ راپۆرتی توێکاری بۆ نەخوشخانەی چۆمان گواستراوەتەوە و دواتریش رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە