دۆخی تەندروستیی شاژنی بەریتانیا ناجێگیرە

دۆخی تەندروستیی شاژنی بەریتانیا ناجێگیرە

پەیامی کورد... دۆخی تەندروستیی شاژنی بەریتانیا ناجێگیرە

دەستەی پزیشکیی شاهانەی بەریتانیا بڵاو یان کردووەتەوە، دۆخی تەندروستیی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم ناجێگیرە و لە ژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە و ئەندامانی خێزانی شاهانەش بەرەو کۆشکی پاڵمۆڕاڵ لە سکۆتلەندا بەڕێکەوتوون.

هاوکات کۆشکی شاهانەی بەریتانیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، دوای هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستیی شاژن لەلایەن تیمە پزیشکییەکەوە دەرکەوتووە تەندروستی ناجێگیرە و لەژێر چاودێریی پزیشکەکاندایە.

شاژنە ئەلیزابێسی دووەم تەمەنی ٩٦ ساڵە و لە ٢١ی ئایاری ١٩٢٦دا لەدایکبووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە