پەیامی کورد … نیجریا/ لە هەفتەیەکدا ١٢٠ کەس کوژراون
له ئاكامی زیادبوونی هێرشه چه‌كدارییه‌كاندا له هه‌فته‌یه‌كدا له نێجیریا لانیكه‌م ١٢٠ كه‌س کوژراون.
میدیای ئه‌و وڵاته بڵاوی كرده‌وه، به‌هۆی كێشه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ٢٤ی ئه‌یلووله‌وه تا دووی تشرینی یه‌كه‌م، چه‌ندین هێرشی چه‌كداری له ناوچه جیا جیاكانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام دراون.
له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا، لانیكه‌م ١٢٠ كه‌س کوژراون كه دووانیان پۆلیس و دووانی دیكه‌یان سه‌ربازن، هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون و رفێندراون.
زۆربه‌ی هێرشه‌كان له‌لایه‌ن چه‌ته چه‌كداره‌كانه‌وه له باكووری رۆژئاوا و باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام دراون.
ماوه ماوه باكووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته ده‌بێته گۆڕه‌پانی پێكدادانی سه‌ختی نێوان فولانییه‌كان كه سه‌رقاڵی ئاژه‌ڵدارین له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و خێڵانه‌ی کە كشتوكاڵ دەکەن.
فولانییه‌كان به‌مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانیان له باشووری ئه‌و وڵاته‌وه كۆچیان كردووه.
جووتیاران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه فولانییه‌كان په‌لاماریان ده‌ده‌ن، به‌ڵام فولانییه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه جووتیاران هه‌وڵ ده‌ده‌ن له كاتی له‌وه‌ڕاندندا ئاژه‌ڵه‌كانیان لێ بدزن.
چه‌ته چه‌كداره‌كانیش به سوود وه‌رگرتن له‌و پێكدادانانه، ماوه ماوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه‌كه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به بارمته ده‌گرن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە