پەیامی کورد … کۆڵبەرێکی کوردی بە تەقەی هێزەكانی تورکیا کوژرا
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكانی تورکیا لە سنووری ماکۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە تەقەیان لە چەند كۆڵبەرێك کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “عەزیز محەمەدزاده” کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ناوبراو خەڵکی گوندی “قزڵ ئەرەخ” ی سەر بە شاری ماکۆ بووە و لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە لە مەودایەکی نزیکەوە لەلایەن هێزەکانی تورکیا تەقەی لێکراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای 2021ەوە لانیکەم سێ کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزەکانی تورکیا کوژراون و سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە