پەیامی کورد ... ئیسرائیل لە ئامادەکاری تەواو بۆ هێرش کردنی سەر ئێران
ئیسرائیل داواى لە ئەمریکا کرد تا پڕۆسەى پێدانى فڕۆکە سووتەمەنی بەرەکان خێراتر بکات. دەوڵەتى ترامپ ڕازى بووە بە فرۆشتنی سووتەمەنى تایبەتى فڕۆکە جێتەکان بە ئیسرائیل کە بەهاکەى ٣ ملیار دۆلارە.
ئیسرائیل توودەى لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوى کردووەتەوە: "ئیسرائیل بە دواى بەرزترکردنەوەى توانا و هێزى ناوەندە ئاسمانییەکانى خۆیەتى لە ئۆپراسیۆنەکانیدا و بوونى کەرەستەى پێویست بۆ ئەگەرى هێرشکردنە سەر کۆمارى ئیسلامى لە داهاتوویەکى نێزیکدا"، ئەم بڵاوکراوەیەى ئیسرائیل چەند ڕۆژ لەمەوبەر نووسى: "ئیسرائیل داواى لە ئەمریکا کردووە کە پڕۆسەى پێدانى فڕۆکە سووتەمەنیبەرەکان خێراتر بکات. دەوڵەتى ترامپیش ڕازى ببوو لەسەر فرۆشتنى ئەم سووتەمەنییە بە بەهاى سێ ملیار دۆلار بە فڕۆکە جێتیەەکانى ئیسرائیل.
▫️ بە پێى ڕێککەوتنى دەوڵەتى ئیسرائیل، بڕیار وایە چەند فڕۆکەى سووتەمەنی بەرى (kc_46)ى ئەمریکایی لە ماوەى چوار ساڵ بدرێن بە ئیسرائیل. ئیسرائیل بۆ چەندین ساڵ و بۆ ئۆپراسیۆنە دوور و درێژەکانى خۆى سوودى لە فڕۆکە سووتەمەنیبەرەکانى دەیەى پەنجا وەردەگرت بۆ فڕۆکە شەڕکەرەکانى، بەڵام ئەم فڕۆکانە چیتر توانایی کارکردنى باشیان بۆ ناوەندە ئاسمانییە مۆدێڕنەکانى ئیسرائیل نییە. بەتایبەت کاتێک کە پێى دوژمنێکى بەهێزى وەک ئێرانیش لە گۆڕێدا بێت.
▫️ هەر بۆ ئەم مەبەستە ئیسرائیل داواى لە ئەمریکا کردووە کە ماوەى پێدانى فڕۆکە سووتەمەنی بەرەکانی (kc_46) لە چوار ساڵەوە بۆ دوو ساڵ کەمتر بکات و پێشى بخات. "لەم چوارچێوەیەدا ئەمریکا حەفتەی ڕابردوو ڕەزامەندى دا بە بە فرۆشتنى ٩٩٠ ملیۆن لیتر سووتەمەنى تایبەت بە فڕۆکە جێتە شەڕکەرەکانى ئیسرائیل و داواى لە بەرپرسانى وەزارەتى بەرگرى ئیسرائیل کردووە تا لەم بارەوە هیچ قسەیەک نەدرکێنن و باسی لێوە نەکەن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە