پەیـامی کورد … مەسرور بارزانی: ناکرێ داوای یەکڕیزی بکەین و بە دوو ئاراستە جووڵە بکەین
له كۆنفرانسی یه‌كڕیزی و ده‌ستوور، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگەیاند، ”ناکرێ داوای یەکڕیزی بکەین و بە دوو ئاراستە جووڵە بکەین“.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19-5-2021، زانکۆی کوردستان - هەولێر کۆنفرانسێکی لەژێر ناوی (یەکڕیزی و دەستوور) ساز کرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای کۆنفرانسەکەدا، وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: یه‌كڕیزی وشه‌یه‌كی جوانه و دروشمێكی جوانتره، به‌ڵام به دروشم و قسه‌كردن دروست ناكرێ، پێش ئه‌وه‌ی یه‌كڕیزی دروست بكه‌ین، پێویسته ئامانجمان یه‌ک بخه‌ین.
مەسرور بارزانی هەروەها رایگەیاند: ناكرێ لایەنەکان داوای یه‌كڕیزی بكه‌ن و به دوو ئاراسته‌ی جیاواز بجووڵێنەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پێویستی زانی باس لە ئامانجەکانی یەکڕیزی بکرێت، کە ئەگەر گفتوگۆی لەسەر نەکرێت دروست نابێت و رایگەیاند: ”له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه هه‌موو لایەنه‌كان قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین و به مێشكی فراوان قسه بكه‌ین و یه‌كتر قبووڵ بكه‌ین، بۆ ئه‌وەیه ئه‌و ئامانجه‌ی مه‌به‌ستی خه‌ڵكی كوردستانە، له‌سه‌ری ڕیك بكه‌وین“.
مەسرور بارزانی له باره‌ی نموونه‌ی سه‌ركه‌وتن له كاری پێكه‌وه‌یی و باری یهكڕیزدا، ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەوکاتەی لە راپەڕینی ئاداری 1991 لایەنە کوردستانییەکان یەکڕیز بوون، کیانێک دروستبوو و گەلی کوردستان بووە خاوەن پەرلەمان و حکوومەت.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێی وایە ئاساییە لایەنەکان بەشێوەی جیاواز لە یەکتر بیر بکەنەوە، بەڵام ”دەبێ سنوور و چوارچێوە هەبێت“، بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان بەیەکەوە ببەستێتەوە و ئەو سنوورەش بە دەستوور دیاری دەکرێت.
مەسرور بارزانی باسی نموونەیەکی دیکەی یەکڕیزی لە پێناو کێشە نەتەوەییەکان کرد و رایگەیاند: ”ناكرێ یه‌كێك داوای سه‌ربه‌خۆیی بكا و یه‌كێك داوای شتێكی تر، ده‌بێ هه‌موومان یه‌ك ئامانجی دیاریكراومان هه‌بێ و ئه‌و كێشه و گرفتانه وه‌لا بنێین و پێكه‌وه بگه‌ینه بڕوایه‌كی هاوبه‌ش كه پێكه‌وه كار بكه‌ین“.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوونی دەستوور بە گەرەنتی بۆ یەکڕیزی هەژمار کرد و رایگەیاند: ”ئه‌و كه‌سانه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی خۆیان ده‌كه‌ن، پێویسته به شێوه‌یه‌كی دروست نوێنه‌رایه‌تیی بیروبۆچوونی زۆرینه‌ی خه‌ڵکە کوردستان بكه‌ن. ئه‌و هێزه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست به‌رپرس بێ به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی خۆی“.
مەسرور بارزانی بە شانازییەوە باسی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشاتییانهی نه‌ته‌وه و ئایینه‌كانی لە کوردستان کرد و رایگەیاند: ”ده‌بێ ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕێزگرتن له ئاین و نهتهوەكان بێ، ده‌بێ ده‌ستوور مافی تاک به تاكی هاووڵاتیان بپارێزێ. پێویسته هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه بێ، ده‌ستوور نوێنه‌رایه‌تیی ویست و خواستی كوردستان بكا، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی عیراق و ناوچه‌كه و جیهانیش“.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها بەپێویستی زانی لایەنەکان ئامانجی خۆیان یەک بخەن و دەستووری هەرێمی کوردستانیش لەسەر ئەو بنەمایە، دابڕێژرێتەوە.
لەبارەی قبوڵکردنی ئەو دەستوورەی کە لایەنەکان لەسەری رێک دەکەون لەلایەن میللەتەوە، مەسرور بارزانی رایگەیاند: ”ئه‌وه‌ی پێمان بكرێ وه‌كو حكوومه‌ت ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شێكی وا بێته ئاراوه خه‌ڵكی بتوانێ به ئازادی ده‌نگ به ده‌ستوور بدا به بێ فشار. پێویسته رێز له مافی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بگرین، له ئازای راده‌ربڕین و خواپه‌رستی و بۆچوونی سیاسی،”.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، جەختی لەوە کردەوە، کە نابێ ئازادی و بەرەڵڵایی لەیەکتر جیانەکرێنەوە و رایگەیاند: ”ئه‌ركی ئێمه‌یە ئه‌وه‌ی له تواناماندایه بیكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك هه‌ست به ئازادی و سه‌لامه‌تی خۆی بكا“.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە